بەڕێزت بانگهێشت دەکەین بۆ بەشداریکردن لە توێژینەوەیەکدا کە باس لە ژیانی خۆتان و بەکارهێنانی میدیا و کارگێڕەکانی کۆمەڵگە، لە فینلاند دەکات. ئەم ڕاپرسییە کە ناوەندی توێژینەوەی ئابووری (تالۆوس توتکیمووس) ئەنجامیدەدا، بۆ وەرگرتنی ڕا و بۆچوونی کەمینە زمانەوانییەکان و ئەو بەشەی دانیشتووانی فینلاندە، کە پێشینەی بیانییان هەیە.
وەڵامدانەوەی تۆ زانیاریی بەنرخ سەبارەت بە بەکارهێنانی میدیا و پرسە کۆمەڵایەتییەکان لە فینلاند بە ئێمە دەبەخشێت. بەڕێزت بەشێوەی هەڕەمەکی و لەسەر بنەمای زانیارییە زمانییەکانی ناو سیستمی زانیاریی حەشیمەت لە فینلاند بۆ ئەم ڕاپرسییە گوڵبژێر کراون. بۆ وەڵامدانەوە بەم ڕاپرسییە هیچ پێویستییەکت بە زانیاریی پێشوەخت نییە. لەم ڕاپرسییەدا ناوی کەس دیاری نادا و هیچ وەڵامدەرەوەیەک ناناسرێتەوە.
وەڵامدانەوە ئاسانە - تکایە بەشێوەی ئۆنلاین وەڵام بدەرەوە! لە ڕێی تیر و پشکەوە، سێ کارتی گرووپی ئێس، بە بڕی 100 یۆرۆ، وەک دیاری لە نێو بەشداربوواندا دابەش دەکرێت.